Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:24

7 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به‌دارستان ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد ( 7 ) هاووڵاتی دەستگیر کرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌، لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیاندا بنکەی پۆلیسی دارستان ژینگەی بنگرد دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕینی داری دارستانەکانی گوندەکانی (یاخیان و گۆمەزەڵ و کوێستانەکانی گردە شێر و سیرەمێرگ ) سەربە ناحیەی (بنگرد) دەست بەجێ مەفرەزەیەکى  بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (بنگرد) بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە چونە شوێنی ئاماژە بۆ کراوی ئەو گوندانە .
لەئەنجامدا توانیان ( 7 ) هاوڵاتی دەستگیر بکەن کەسەرقاڵی خەڵوز کردن بوون و زیانێکی زۆریان گەیاندووە بەدارستانەکانی ئەو گوندانە .
راشیده‌گه‌یه‌نن: پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.