Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:17

دینامۆكیڤ گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی شیاندن بۆ خولی تۆپی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

کوردستان TV
100%


یانەی دینامۆكیڤی ئۆكراینی گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی شیاندن بۆ خولی تۆپی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
 لە گەڕی هاتنی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكاندا، یانەی دینامۆكیڤ سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی فەنەرباهچەی توركی میوانداری بردەوە، لە خولەكی پەنجاوسێدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور، یاریزان ئیسماعیل یوكسێكی لە یانەی فەنەرباهچە كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میواندار یاریەكەى بە دە یاریزان تەواوكرد.
 دوای چوار خولەكی دیكەش، یاریزان ڤیتالی بویالسكی گۆڵێكی بۆ دینامۆكیڤ تۆماركرد، پاشان یاریزانی هەنگاری، ئاتیلا سیزالای گۆڵی بەرامبەری فەنەربەهچەی لە خولەكی هەشتاونۆ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، بەهۆی ئەوەی لە گەڕی چووندا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بووبوون، بۆیە پەنابرایە بەر دوو گێمی زیادكراو، لە خولەكی نۆیەمی گێمی زیادكراوی دووەمدا، یاریزان ئۆلێكساندر كاراڤاییڤ گۆڵی دووەم و بردنەوەی تیپە ئۆكراینیەكەی تۆماركرد، بە بردنەوەی لەم یاریەدا، دینامۆكیڤ گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی چامپیۆنس لیگ و لەم قۆناغەش ڕووبەڕووی یانەی شتۆرم گرانتسی نەمسایی دەبێتەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.