بە ئامادەبوونى پتر لە ده هەزار هاندەرو لە مەیدانى کۆلۆسیۆم لە ڕۆماى پایتەختی ئیتالیا، یانه‌ی ڕۆما به‌فه‌رمی پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتنی و هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازە پێشكه‌ش بە ڕاگەیاندنەکان و هاندەران كرد.
یانه‌ی رۆما له بیستی ئه‌م مانگه به‌فه‌رمی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دیبالا بۆ سێ وه‌رز راگه‌یاند، یانه ئیتالیه‌كه هیچ زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنكه‌ی له‌گه‌ڵ دیبالا ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، موچەى ساڵانەى ئه‌م هێرشبەرە ئەرژەنتینیە له یانه‌ی رۆما شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دیبالا زۆر سه‌رسام بوو به‌م پێشوازیه سه‌رنج راكێشه‌و گوتی یاریکردن له‌گه‌ل گورگه‌كانی رۆما تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه من زۆر به‌په‌رۆشم برۆمه نێو یاریگای ئۆڵیمپیکۆ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێرشبه‌ره‌كه‌ی تانگۆ روونیكرده‌وه كه ئەم پێشوازیەى هاندەران بەرپرسیاریەتییەکى زۆر دەخاتە ئه‌ستۆی، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و دلی هانده‌رانی یانه‌كه خۆش بكات، دیبالا لە کۆتایى حوزەیرانى ڕابردوودا گرێبەستى لەگەڵ یانەى یوڤێنتوس ته‌واوبوو كه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی یاریكردنی له ڕیزی خانمه پیره‌كه سه‌دوپازده گۆڵی تۆماركردوه‌و دوانزه نازناویشی به‌ده‌ستهێنا‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.