Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

دەست بەسەر بڕی 149 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان TV
100%

لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، لەدوو چالاكی جیادا دەستبەسەر بڕی (149) كیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری ( كریستاڵ ) دا گیرا.
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر ، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات ، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت ، لەچالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە 2022/6/14 دەستیان بەسەر بڕی ( 92 ) كیلۆ ماددەی كریستاڵ داگرت و ئەو ماددانەش لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.
لە چالاكی دووەم دا هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی وورد لەڕێگەی یەكێك لە بازگەكانەوە لەرۆژی 2022/7/25 دەستیان بەسەر بڕی (57) كیلۆ ماددەی كریستاڵ داگرت كە لەناو قوتوی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار كە ناوی (ح.ع.م) و لەدایكبووی 1989 یەوە بەرەگەز كوردە ، بەنیازبوون لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و  بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.