ئەمڕۆ پێنجشەممە، کیم جۆنگ ئوون، رابەری کۆریای باکوور جەختی کردەوە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا، کیم جۆنگ، لە میانی چەند لێدوانێکدا بەبۆنەی یادی 69یەمین ساڵەی ئاگربەستی جەنگی کۆریا گوتی، رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئەتۆمی دەسەپێنێت چونکە ململانێ واتای ئەوە دەگەیەنێت دەبێت کۆریای باکوور لە رێگەی پتەوکردنی بەرگرییەکان ئەرکێکی مێژوویی بەپەلە بەدەست بهێنێت.
ئەوەشی زیاد کرد، "هێزە چەکدارەکانمان بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێک و هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیمان ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزی و ورد و دەستبەجێ".
هەروەها کیم، هێرشی کردە سەر سەرۆکی کۆریای باشوور و لەو بارەیەوە رایگەیاند، هەوڵەکانی بۆ بێدەسەڵاتکردنی کۆریای باکوور بەشێوەیەکی پێشوەختانە رووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە و لەناوبردن دەبێتەوە.
ئەوەشی زیاد کرد، "دووبارە بە راشکاوانە دەیڵێمەوە کۆریای باکوور بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ ئەمریکا"
سهرۆكی كۆریای باكوور داوا لە سوپا دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ جەنگێکی ئەتۆمی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.