Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:33

موقتە‌دا سەدر : گەل شایەنی ئەوەن سەركردە بن و بڕیار لەچارەنووسیان بدەن 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح محەممەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر، پۆستێكی نوێی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوكردەوە و لە كۆمێنتێكدا بەناوی موقتەدا سەدر دەڵێت : خۆپیشاندانەكەی دوێنێ گوێ راكێشان بوو و سبەینێش شۆڕشێكی چاكسازییە.
هەروەها گوتیشی : دواین دەستێوەردانی (جەنابی) كە مەبەستی سەدرە، سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان ئەوەیە ئەگەر گەندەڵەكان بەردەوام بن لە سەرسەختی و گەندەڵی و نادادپەروەری و ژێردەستەیی و ڕق و كینە لە نیشتمان. ئەوا گەل بەو دیسپلینە شایەنی ئەوەن سەركردە بن و بڕیار لەسەر چارەنووسیان بدەن.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ بە سەدان خۆپیشاندەر لە دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ،چوونە نێو ناوچەی سەوزی بەغداو هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.