جۆن كیربی، ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی كۆشكی سپی، وەڵامی پرسیارێكی دایەوە سەبارەت بەوەی ئایا جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا بە ئەنقەست لە سعوودیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بیرۆكەكەی بە گاڵتەجاڕانە وەسف كرد.
لە میانی كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كیربی- یان پرسی: لەوانەیە سەرۆك بایدن دوای 4 رۆژ لە گەڕانەوەی لە سعوودیە دەستی كردبێت بە دەركەوتنی نیشانەكانی (كۆرۆنا)، ئایا حكومەتی ئەمریكا ئەو ئەگەرە رەتدەكاتەوە كە حكومەتی سعوودیە بە ئەنقەست بایدن-ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردبێت.
كیربی وەڵامی پرسیارەكەی دایەوە و گوتی : پێموایە دەبێت بگەڕێمەوە بۆ لای كارێن (وتەبێژی كۆشكی سپی) لەسەر ئەم پرسیارە.چونكە قسەكردن لەسەر تەندروستی سەرۆك بایدن لە دەرەوەی دەسەڵاتی منە.
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریكییە درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: بەڵام نازانم ئەم بیرۆكەیە لە كوێوە هاتووە، نازانم، چی وای لێكردیت ئەم پرسیارە بكەیت، بەڵام بیرۆكەی ئەوەی كە وڵاتێكی بیانی بە ئەنقەست سەرۆكی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، بیرۆكەكەیەكی گاڵتەجاڕییە.
هەروەها كێربی گوتی: شتێكی لەو جۆرە نییە و تەنها دەبێت وەك بیرۆكەیەكی گەمژانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
سەرچاوە/ سی ئێن ئێن
ئایا سعوودیە بە ئەنقەست سەرۆكی ئەمریكای تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.