لیساندۆرۆ مارتینیزی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی جێهێشت و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و به بڕی شه‌ست و هه‌شت ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار دۆلار په‌یوه‌ندی به ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كرد.
له‌مباره‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له ماڵپه‌ڕ‌ی فه‌رمی خۆی بلاویكرده‌وه كه مارتینز تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوحه‌وت هاتۆته ڕیزی یانه‌كه‌و بژارده‌ی یه‌ك ساڵ درێژكردنه‌وه له بۆنده‌كه‌ی هه‌یه.
ئه‌م به‌رگریكاره ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵه، پارساڵ له ڕیزی تانگۆ نازناوی كوپا ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها دوو جار نازناوی خولی هۆله‌ندای له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس به‌ده‌ستهێنا‌وه.
مارتینیز له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ساتێكی مێژوویی و شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه په‌یوه‌ندیم به مانچسته‌ریونایتد كردووه‌و له ریزه‌كانیدا درێژه به كاروانی وه‌رزشی خۆم ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له توانامدا بێت پێشكه‌شی بكه‌م تا ئه‌نجامی باش بۆ تیپه‌كه‌م تۆماربكه‌م.
مارتینێز گوتیشی من به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی توانیم ببه‌مه جێی سه‌رنجی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، لێره‌وه سوپاس و ستایشی هانده‌ران و كارگێڕی یانه‌كه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی رابردوو پالپشتیان كردم.
لیساندۆرۆ مارتینیزی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی جێهێشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.