ریكاردۆ ڤێری یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشانكرا، ڤێری له سالانی هه‌زارو نۆسه‌د و هه‌شتاو یه‌ك تا هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دو چوار بۆ ماوه‌ی سێزده وه‌رز یاریزانی یانه ئیتالیه‌كه بوو و له ڕیزه‌كانیدا یه‌كجار نازناوی كالچیۆ و دوو جاریش نازناوی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپاو نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئیتالیای به‌ده‌ستهێناوه.
له سالی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوشه‌ش دوای دوو وه‌رز یاریكردن له ڕیز‌ی سامپدۆریا، كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی له یاریگاكان هێناو چه‌ند سالێك وه‌ك بالیۆزی ئینته‌ر كاری ده‌كرد، ماوه‌یه‌كیش رووی كرده بواری راهێنان.
ڤێری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دامه‌زراندنم وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ئینته‌ر خه‌ونێك بوو به‌دی هات، ئاره‌زوو ده‌كه‌م چێژ له‌م ئه‌ركه وه‌ربگرم و له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بێنین.
ریكاردۆ ڤێری یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشانكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.