یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده بەشداربووه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زاربیست و دووی قه‌ته‌ری راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فیفا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شاندی هه‌ر سیی و دوو هه‌ڵبژارده‌ی بەشداربووی مۆندیال له دووری ده كیلۆمه‌تر لە دەوحەی پایتەختی قەتەرو دەوروبەری هەڵکەوتووە، نزیكی شوێنی مانه‌وه‌ی شانده‌كان وایکردووە بۆ یه‌كه‌مجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا تیپه‌كان نزیکی یه‌كتر بن،.
به‌مه‌ش لە کاتی ئه‌نجامدانی یاریه‌كاندا، تیپەکان پێویستیان بە گەشتی درێژخایه‌ن نابێت و یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی پێش یارییەکانیش لە یاریگاکانی نزیك لە شوێنی نیشتەجێبوونی تیپه‌كان دەبێت، یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له بیست و یه‌كی تشرینی دووه‌م له یاریگای ئه‌لبه‌یت ده‌ستپێده‌كات و له هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌میش یاری كۆتایی له یاریگای لوسیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیفا شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده بەشداربووه‌كانی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ری راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.