رێكخراوی جیهانی نه‌هێشتنی ده‌رمانی وزه‌به‌خش رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی یارییەکانی کۆمۆنوێڵس بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژووكرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا كارده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رزكرنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كانی نێوانیان له ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانی وزه‌به‌خش له لایه‌ن وه‌رزشوانان، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ خولی یاریه‌كانی کۆمۆنوێڵس لە شاری بێرمینگهامی ئینگلتەرا دەستپێبكات.
وادا ویتۆڵد سه‌رۆكی رێكخراوی یارییەکانی کۆمۆنوێڵس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌و‌ڵێكیان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وه‌زبه‌خش ده‌گرنه به‌ر، ویتۆڵد خۆشحالی خۆی به واژووكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ رێكخراوی جیهانی نه‌هێشتنی ده‌رمانی وزه‌به‌خش ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێشکەوتنی ئامادەکارییەکان بۆ خولی یارییه‌كانی كۆمۆنوێڵس له بێرمینگهام.
رێكخراوی جیهانی نه‌هێشتنی ده‌رمانی وزه‌به‌خش و كۆمه‌ڵه‌ی یارییەکانی کۆمۆنوێڵس گرێبه‌ستێكیان واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.