Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:28

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی ڕووسیا و كوێت دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/7/2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلكندەری كونسولی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.
لە دیدارەكاندا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن بۆ پشتیوانی و ڕۆڵیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیاندا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواستن. دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ هەریەك لە ڕووسیای فیدرال و كوێت و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا و كوێت كردەوە، هەروەها هاوكاریی وڵاتەكانیانی لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە هەردوو كونسولی گشتیی رووسیا و كوێت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە كار و چالاكییەكانیان كرد لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، پوختەیەكیشیان دەربارەی كار و چالاكییەكانی ماوەی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.
تاوتوێكردنی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان و چەند بابەتێكی جێگەی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكان بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.