شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق دوو مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومان كردووه.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F16ی عێراق بۆردومانی دوو مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له زنجیره چیاكانی عه‌دایه له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا خاپوور كردووه.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه ئاسمانییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌نجامدراوه و تا ئێستاش ڕوون نه‌بۆته‌وه چه‌ند چه‌كدار له‌نێو مۆڵگه‌كه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.