به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئێسك و پڕوسكی دوو كه‌سیان له‌نێو پاشماوه‌ی خانووه‌یه‌كی ڕووخاوی پارێزگاكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: تیمه‌كانی گه‌ڕانه و ڕزگاركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا ئێسك و پڕوسكه‌كانی دوو كه‌سیان دۆزییه‌وه له‌نێو پاشماوه‌ی خانووێكی ڕووخاوی گه‌ڕه‌كی مه‌یدان له شاری مووسڵی كۆن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێسك و پڕوسكه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دوو كه‌سی نه‌ناسراو كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕ و داگیركارییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانووه‌كه.
به‌رگریی شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئێسك و پڕوسكه‌كان، ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای نه‌ینه‌وا كراون بۆ ئه‌نجامدانی كاره یاساییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.