وهزیری پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕوونكردنهوهی لهسهر بابهتی فرۆشتنی چهند ئاژهڵێك لهلایهن خوێندنگه پیشهییهكانی سلێمانی بڵاوكردهوه كه له میدیاكان بڵاو كرابووهوه.
ئالان حهمه سهعید وهزیری پهروهرده ڕایگهیاند: بەداخەوە هەندێک میدیا بێ لێوردبوونەوە هەواڵێک دادەرێژن لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی چەند ئاژەڵێک بێ لێوردبوونەوە و گەڕان بەدوایی وردەکارییدا، بەڵام باشتر بوو بەدواداچوونیان بکردایە و دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنیان بکردایە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە بزانن بنەڕەتی ئەو بابەتە چییە و چۆنە، ئەو کات دەبوە هاندان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە توانا و کارامەییەکانی قوتابیان و خوێندکاران و رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستاکان.
وهزیری پهروهرده بۆ بەرچاو ڕوونی بابهتهكه چهند ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه كه ئهمانهی خوارهوهن:-
1- ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆیە، بەشەکانی (ئاژەڵداری - دەواجن - رووەکداری ) ساڵانە مامۆستایان و قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکوومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە، وانەی پراکتیکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ ونەمام، سوودەکەی دەبێتە داهات و بەکاردێت بۆ: (بەشێکی بۆ پرۆژەی ساڵی ئایندەتر) بەشێکی قازانجەکەی بۆ (مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی پەروەردە کە بەشداریان کردووە لە پرۆژەکەدا)، بەشێکی دیکە بۆ (کڕینی پێداویستی تەکنیکی بەشەکانی ئامادەییە کشتوکاڵییەکە) تەرخان دەکرێت.
2- ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بە گوێرەی ( ڕێنمایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان- پیشەیی) .
3- ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانی ساڵی پار (160 تۆن) بەرهەمی گەنمی هەبووە و بە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشراوە.
ئالان حهمه سهعید ئاماژهی بهوهش دا: لە کۆتاییدا سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابییان و خوێندکاران، سوپاس بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی کە توانیویانە بەکردار بەرهەمیان هەبێت .
داوشی لە بەشێک لەو میدیایانه كرد هاندەربن بۆ کەرتی پەروەردە، هاندەربن بۆ خوێندنی پیشەیی کە ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستیمان بە برەودان و پێشخستنی خوێندنی پیشەیی هەیە و لە ئێستادا تواناکانمان چڕکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی. جهختیشی كردهو كه هەتا خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی پێش نەخەن بەگوێرەی بازاڕی کار وپێداویستییەکانی کۆمەڵگە، ئەستەمە کادری ئامادەکراوی کارامە بۆ بازاری کاری کوردستان پەیدا بکەین، بەشێکی گەورەی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردە، خوێندن و فێربوونە بەکردار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.