سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی ترسناكن بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان له دۆخی هه‌ستیاری ئێستای عێراق تێبگه‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوە خێرایانه‌ی کە ئێستا له عێراق ڕوو ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی ترسناكن بۆ سه‌ر ئەو سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتییەی کە حکوومەت لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی ئایاری 2020وه به‌رده‌وام كاری بۆ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، حکوومەت پلانێكی هێمنی نیشتمانپەروەرانەی گرتۆتەبەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە سیاسییە جۆراوجۆرەکان و بەرژەوەندییه گشتییه‌كانی پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان خستووه و هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خەڵک و دوورکەوتنەوە لە بەشداریکردن لە مشتومڕه سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەم ڕوانگەیەوە حکوومەت سەرسوڕمانه له بەردەوامی قەیرانە سیاسییەکان تەنانەت دوای چوونە ناو قۆناغی كاربه‌ڕێكردنیشه‌وه، هه‌ر له ڕۆژی دوای هەڵبژاردنەکانە ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌موو به‌رپرسیاره‌تییه‌ك ڕأده‌ستی حكوومه‌تی نوێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لێره‌وه حکوومەت دووباره بانگەواز بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان نوێ دەکاتەوە کە قەیرانە سیاسییەکان بەسەر حكوومه‌ت نه‌سه‌پێنن، بەڵکو رێبازی دیالۆگی بنیاتنەر بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی بۆچوونه جیاوازییەکانیان و دەرکردنی وڵات لەم دۆخه بنبه‌سته‌ی ئێستا تێی كه‌وتووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت هەموو لایەک لەم دۆخە گرینگ و هەستیارە تێبگەن کە ئەمڕۆ عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، داواشی كرد ڕێگری بکەن لەوەی کە وڵات تووشی قه‌یران و ئاڵۆزی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه.
مسته‌فا كازمی گوتی: عێراق دوای ئازار و قوربانیدانێكی زۆر توانیویەتی خۆی بگرێته‌وه و پێویستە هەمووان ئەوەی بەدەست هاتووه بیپارێزن و پشتیوانی له حکوومەت و دامودەزگاکانی و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بكه‌ن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە دابینکردنی سەقامگیری ئاسایش.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: له ماوه‌ی ڕابردوودا ئێمە دروشمی بێدەنگیمان هه‌ڵگرت و نەچووینە ناو رووبەڕووبوونەوە سیاسییه‌كان و رەتیشمان کردەوە وەڵامی تۆمەت و هەڵمەتە ناڕەواكان بدەینەوە، هەروەها سەربەخۆیی حکومەتمان لە ڕكابه‌رییه سیاسی و هەڵبژاردندا پاراست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان نه‌وه‌ستان بۆ شێواندنی ئەم ڕۆڵە نیشتمانییە.
له كۆتاییدا داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد به گیانی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر سێبه‌ری یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و ناكۆكییه‌كان ببنه‌وه، له لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن و پشت به بنه‌مای گریمانانه و تیۆری نه‌به‌ستن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕاستییه‌وه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.