هاوپه‌یمانی سیاده هۆشداری دایه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕایگه‌یاند، تا سه‌رجه‌م شایسته سیاسییه‌كانی ئێمه و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌ر نه‌كرێت، به‌شداری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان عێراق نابن.
هاوپه‌یمانی سیاده له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كردۆته‌وه، ڕایگه‌یاند: خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده به نوێنه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یاندووه كه به‌شداری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق نابن به‌بێ ڕیككه‌وتن و واژووكردنی فه‌رمی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی سیاده و ده‌ستبه‌ركردنی ماف و داخوازی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه دوای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ستبه‌ركردنی سه‌رجه‌م شایسته سیاسییه‌كانی.
هه‌روه‌ها هاتووه: خه‌میس خه‌نجه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنێكی نیشتمانی گشتگیر كردۆته‌وه به‌ر له چوونه نێو هه‌ر ورده‌كارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و شایسته‌كانییه‌وه هه‌بێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێشخه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی كرداری و راسته‌قینه بۆ سه‌لماندنی نیازپاكی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك و هه‌روه‌ها رێزگرتن له بۆچوونه‌كانی ره‌وتی سه‌دری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.