مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئهمڕۆ پێنجشهم پێنج تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە ههڵسابوون به ڕفاندنی دوو هاووڵاتی ئێرانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە دوو هاووڵاتی ئێرانی لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە ڕفێنراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 4 ملیار تومەنیان لێ دەکرێت.
ڕاشیگهیاند: دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقی ڕاسپارد و زانیاری تەواوی پێدان لەسەر شوێنی تۆمەتباران کە ئەو دوو هاوڵاتییەیان ڕفاندووە.
ههروهها ڕایگهیاند: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی تۆمەتباران لە قەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوە و ڕفێندراوەکان ئازاد بکرێن و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن کە ژمارەیان پێنج تۆمەتبارە.
تۆمهتبارهكان بریتین له:-
( ف، ح ، ع) لەدایکبووی 1993
( ن، ح ، ع) لەدایکبووی 2002
(ه ، م، ح ) لەدایکبووی 1995
( ا ، ح ، م ) لەدایکبووی 2002
( ز ، ع ،ع ) لەدایکبووی 1999
ئاماژهی بهوهش دا كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.