ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی مه‌له‌كردن و به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 24 ساڵی ئاواره‌ی كه‌مپی كه‌ورگۆسك له زێی گه‌وره خنكا.
نه‌قیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له بنكه‌ی به‌رگریی شارستانی خه‌بات به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هاووڵاتییه‌كی په‌نابه‌ری دانیشتووی كه‌مپی كه‌ورگۆسك له سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات به‌ناوی (ئه‌یاد ڕه‌شید) له‌دایكبووی ساڵی 1998 به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن و چوونه نێو ئاوه‌وه، له زێی گه‌وره خنكا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه و ئاگاداركردنه‌وه‌مان، تیمه‌كانمان له به‌رگریی شارستانی خه‌بات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا ته‌رمی خنكاوه‌كه بدۆزرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجه ته‌مه‌ن 24 ساڵییه‌كه، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.
په‌یامنێر/ سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.