سەرۆكی ئەنجوومەنی راژەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خسته سەر ڕۆڵ و گرنگیی كار و چالاكیی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی و ڕایگه‌یاند كه ئێستا حکوومەتی ھەرێم پیداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەراندا دەکات.
سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی راژە گوتی "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە میلاک و ڕاژەی فەرمانبەراندا دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنێکی تایبەتی بە ناوی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە دامەزراندوووە. ئامانجی سەرەکیی ئەو ئەنجوومەنە پێداچوونەوەیە بە میلاکی سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانە بەپێی پسپۆریەتی، ئەمەش بە ڕاوێژ لەگەڵ فەرمانبەران ئەنجام دەدرێ، باشترین خزمه‌ت به كه‌مترین تێچوو پێشكه‌ش بكرێت. كه‌واته گرنگی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌وه‌دایه سەیری خزمه‌تی پێشكه‌شكراو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له چوارچێوه‌ی حكوومه‌ت كار ده‌كه‌ن، باشترین خزمه‌ت به كه‌مترین تێچوون پێشكه‌ش بكه‌ن.''
لەبارەی زۆریی فەرمانبەرانەوە گوتی ''مووچه‌خۆر به كه‌رتی سه‌ربازی و شارستانییەوە به هه‌ردووكیان سه‌رووی 700 هه‌زار كه‌سه، هه‌م كه‌رتی سەربازی و هه‌م كه‌رتی شارستانی هه‌ردووكیان میلاكی زیادیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه لەسەر ئێمەیە بواری شارستانی و میلاكی شارستانییه کە ڕێكخستنی ئەرکی ئێمه‌یه. لێره‌دا سێ جۆره گرفتی سه‌ره‌كی له یه‌كه كارگێڕییه‌كان ڕوو ده‌دات: یه‌كه‌ی كارگێڕیی هاوسه‌نگ له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مه، هاوسه‌نگ ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی میلاك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه بێت كه پێیان ڕاسپێردراوه، بۆنموونه حه‌وت وه‌زیفه‌ی گشتی هه‌یه، حه‌وت كه‌سیش ئه‌م وه‌زیفانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سیڤی و ئه‌زموون و پسپۆڕی و بڕوانه‌مه‌یان ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ وه‌زیفه‌كه، ئه‌مه هاوسه‌نگه.''
سیراج بارزانی لەبارەی ناکارایی فەرمانبەرانەوە گوتی "سێ جۆره گرفته‌كه‌ی كه هه‌مانه یه‌كه‌ی كارگێڕی هه‌یه كه میلاكی زیاده‌ی هه‌یه، كه‌واته بۆ نموونه فه‌رمانگه‌یه‌ك پێویستی به حه‌وت فه‌رمانبه‌ر بێت حه‌وت فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زیاده‌ش هه‌یه كه له ڕاستیدا ئه‌مانه هیچ كارێك جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئاسته‌نگیشن له به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن. یه‌كه‌ی كارگێڕی هه‌یه کەمیی میلاكی هه‌یه، كه‌واته له‌بری ئه‌وه‌ی حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی هه‌بێت، پێنج كه‌سی هه‌یه، دوو وه‌زیفه‌ی زۆر گرنگ كه كه‌سی بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌م بارقورسییه ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵكی تر كه دواتر كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌دای یه‌كه كارگێڕییه‌كه.''
هه‌روه‌ها سێیه‌م حاڵه‌تی نادروست هه‌یه و ئێستا ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌یه ڕێكی بخاته‌وه، كه له هه‌مان كاتدا میلاكی زیاد و کەمیی میلاكیشی هه‌یه، واته له بری ئه‌وه‌ی حه‌وت كه‌سی هه‌بێت پازده كه‌سی هه‌یه، كه له‌م پازده كه‌سه پێنجیان به ته‌واوه‌تی ئیش ده‌كه‌ن، ده كه‌سه‌كه‌ی تر هیچیان ئه‌م پسپۆڕییه‌یان نییه كه ئیشه‌كه بكه‌ن و دوو وه‌زیفه‌كه‌ی تر پڕ بكه‌نه‌وه، واته ئه‌م حه‌وته به ته‌واوه‌تی پڕ ناكرێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی میلاكی زیاده‌ش هه‌یه، به هه‌ندێك هۆكاری جیاواز ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه دامه‌زراون و كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌ركی ئه‌م یه‌كه كارگێڕییه و هیچ ئه‌ركێك جێبه‌جێ ناكه‌ن.''
لەبارەی بودجەی تەشغیلییەوە ڕایگەیاند "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه و زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌م، چونكه ئاماژه‌م به ده‌ستووری عێراقی دا كه باسی دامه‌رزاندن و پله به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها یاسای ده‌رچوو له په‌رله‌مانی كوردستان باسی دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ڕێژه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ خه‌رجیی ته‌شغیلی ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ فه‌رمانبه‌ر هه‌یه له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره. ئه‌م رێژه‌یه ده‌بێت بێته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بتوانێت خوێنی نوێ بگه‌یه‌نێته جه‌سته‌ی خۆی، له هه‌مان كاتدا كه كارێكی زۆر پێویستیشه به شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك سێكته‌ر پێویستمان به هه‌ندێك فه‌رمانبه‌رە، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تەماشا بكه‌ین هه‌ندێك فه‌رمانگه هه‌یه باریان قورسه، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی بۆ نموونه نشینگه، پاسپۆرت و هاتووچۆ، به هه‌مانشێوه له په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش هه‌مان بارقورسی هه‌یه، خه‌ڵكیش هه‌یه ده‌رچووی زانكۆیه و پێویسته شوێنیان بۆ بكرێته‌وه، ئینجا گرنگیی ئه‌م كاره لێره ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ دامه‌زراندێكی نوێ بكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی میلاكاتی حكوومه‌ت ڕێك نه‌خرێته‌وه.''
گواستنەوەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی یەکێکی دیکەیە کە هەنگاوەکان کە لەبارەیەوە سیراج بارزانی دەڵێت "هه‌ندێك شوێنی به‌تاڵ هه‌یه هه‌ر به خودی میلاكاتی خۆمان چاره‌سه‌رمان ده‌بێت، بۆیە یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رە چ له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان له وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی تر، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تێك بێكاره، ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی تر و له ئه‌ركدا ده‌بێت به پێی ئه‌و سیڤییه‌ی كه ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حكوومه‌تیش هیچ ناوه‌ستێ، چونكه هه‌ر خۆی پێشتر دامه‌زراوه."
لەبارەی ئاسانکاریی ئەلیکترۆنییەوە کە خواست و خستنەڕووی ئەو هێزەی کاری حکوومەت ڕوون بکاتەوە و دۆسییەی هەر فەرمانبەرێک دیاربێت، ڕایگەیاند "بابه‌تێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م، ئه‌ویش میكانیزمی كاركردنی ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین به ته‌نیا سه‌رپێخستنی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه به‌س نییه، شێوازه‌كه له كاتی ئێستا نزیكه‌ی شێوازێكی ناچارییه كه پێویسته به شێوازی ئه‌لیكترۆنی بێت، به شێوازی دیجیتاڵی بێت. ئێمه خه‌ریكی دانان و دروستكردنی ژوورێكی نوێین كه ژوورێكی مۆدرێن و هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتووه و پێی ده‌ڵێین ''ژووری كارگێڕیی دیجیتاڵی''، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی فه‌رمانبه‌ران. كاتێك ئه‌م دۆسیه‌یه به ئه‌لیكترۆنی كرا، له‌سه‌ر سیستمی وێب ئه‌پڵیكه‌یشن فۆڕ، كه‌واته فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ڕێك ده‌خرێت، وه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زانیارییه‌ك و پاسوۆردێكی ده‌بێت، وه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له دۆسییه‌ی كه‌سی بكرێت به شێوه‌یه ئه‌لیكترۆنی. هەر گۆڕانکارییەک لە دۆسییەی کەسی بکرێت، بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەمودەست لە ئەنجوومەنی ڕاژە بەردەست دەبێت، ئەمە ئامرازێکی کارکردنی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی بە چەند کلیکێک بزانین بۆ نموونە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە کەرتی تەندروستی چەند وەزیفە پێویستی بە پڕکردنەوە هەیە، لە هەمان کاتدا لە سلێمانی چەند کەس هەیە دەتوانن ئەم وەزیفەیە پڕ بکەنەوە کە لە شوێنی خۆی لە وەزارەتەکە لە سلێمانی کارێکی وای نییە، کەواتە ئه‌مانه گواستنەوەی ڕاژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچووێك له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌بێت."
لەبارەی کارکردن بە یاسا و یاسای بودجە گوتی "هیوادارین بگه‌ینه ئاستێك كه یاسای ساڵانه‌ی بودجه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر گرنگتره كه ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی به‌كاری ده‌هێنێت كه بۆ یه‌كه‌مجار دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌رێمی كوردستان به بێ یاسای بودجه كاری كردووه. وه‌ك ده‌زانن دوایین یاسای بودجه یاسای ژماره 1 ی ساڵی 2013 یه. له دوای ئه‌مه هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌بێ یاسای بودجه كاریان كردووه. تایبه‌تمه‌ندیی یاسای بودجه ئه‌وه‌یه كه فه‌سڵی دوایینی تایبه‌ته به میلاكات، هه‌ر وه‌زاره‌ته‌ێك پێداویستییه‌كانی خۆی له ڕووی میلاكاته‌وه دیاریده‌كات و ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕاستاندنی له‌سه‌ر ده‌كات. ئێستا كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی، ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كرێت و میلاكاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ئه‌و میلاكاتانه‌ی كه پێویسته بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كانی ئێمه بنه‌ماكانی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی گشتییه له هه‌رێمی كوردستان، وه كاری ژێرخانی كارگێڕیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه."
بابه‌تی دامه‌زراندن و پلەبه‌رزكردنه‌وه جێگه‌ی پرسیارن بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رتی گشتی لەوبارەیەوە سیراج بارزانی گوتی "هه‌ردوو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ستن به باری ئابووری و ته‌نانه‌ت كارگێڕیش، واتا ئه‌گه‌ر ئێمه تێكڕای میلاكاتی هه‌رێمی كوردستانیش دووباره ڕێك بخه‌ینه‌وه و میلاكات به پێی پسپۆری دووباره دابه‌ش بكرێت، وه میلاكاتی زیاده‌ش دابه‌ش بكرێت، ئینجا ئێمه سه‌یری بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و مووچه ده‌كه‌ین، ئه‌م ڕێژه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ستانداردێكی هه‌یه كه ستاندارده ته‌ندروسته‌كه ئه‌وه‌یه بودجه ده‌كرێته سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی ده‌چێت و دوو به‌شی بۆ پڕۆژه‌كان ده‌چێت، له هه‌ندێ وڵاتی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپیش بودجه كراوه‌ته دوو به‌ش، نیوه‌ی بۆ ته‌شغیلی و نیوه‌ی بۆ پڕۆژه‌كان. ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ببێته 50% زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌و واقیعه‌ی ئێمه پێیدا تێده‌په‌ڕین سه‌رووی ئه‌و ڕێژه‌یه كه گونجاو نییه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بارقورسكردنی حكوومه‌ت، بۆیه ئه‌و پێنوێنەی كه پێویسته چاودێری بكه‌ین، ڕێژه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه كه بۆ خه‌رجیی ته‌شغیلی ده‌چێت. ئه‌مه‌ش به ته‌نیا به ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی ده‌سته‌به‌ر ناكرێـت و یاساكانی چاكسازی كه ئه‌نجام درا هه‌مووی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، زیادكردنی داهاتی حكوومه‌ت له ڕووی باج و گومرك، وه له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هاووڵاتیانی ئێمه بزانن كه كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆری به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزیش بێت ساڵانه ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن بكه‌ینه‌وه و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه له كه‌رتی گشتی دابمه‌زرێن و بارقورسی له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست نه‌كات، كه‌واته ئه‌وه بابه‌تێكی زۆرتر ئابوورییه تا كارگێڕی."
له كوردستان زۆر زۆر ئه‌سته‌مه پلانی درێژخایه‌ن دابنێی، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان داده‌نرێت و پلانی چوار ساڵه‌ش داده‌نرێت، له پلانی چوار ساڵاكه به شتێك ده‌ست پێ ده‌كه‌یت وه پێشبینی هه‌یه بۆ ئاستی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم، وه ده‌توانرێت ڕێژه‌یه‌ك دابنرێت بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵام ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه نییه.
"هەنگاوەکانی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی بۆ دەستەبەرکردنی ئابوورییەکی سەربەخۆ و فرەچەشنکردنی داهاتەکانە، هاوکات یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی رەخساندنی هەلی کارە لە کەرتی گشتی بۆ دەرچووانی زانکۆکان. لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی هەن و دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەش بەشێکە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، بەمەبەستی دووبارە دابەشکردنەوەی توانا مرۆییەکان و پسپۆڕییەکانی فەرمانبەرانە بەسەر دامەزراوەکاندا. لەبارەی ڕەزامەندیی فەرمانبەران بۆ گواستنەوەیان گوتی "به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌بێت ئه‌وه پرسێكی ته‌كنیكییه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر بڕیارێكی كۆتایی ده‌ربچێت بواری سكاڵای تێدانییه، واتا حكوومه‌ت له‌سه‌ر حه‌قه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر خۆی هه‌ست ده‌كات كه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بندیواری خۆی، زیانه بۆ كه‌رتی گشتی".
پرسی کارپێکردن و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و کادیری نوێی حکوومی یەکێکە لە پرسە گرنگەکان، کە توانای حکوومەت زۆر بەرەوپێشەوە دەبات. لەوبارەیەوە سیراج بارزانی گوتی "یه‌كێك له ئامانجه دوورمه‌وداكانی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گرفت له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی دروست بكات، ئێمه هۆکارێکی گرنگین له‌سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك كاتمان بداتێ و كابینه‌كانی داهاتووش له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌وه ئاره‌زووی ئێمه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌ته، حكوومه‌ت زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌وه‌ی باشترینه‌كانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی زیره‌كی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی كه‌رتی گشتی، ناتوانن ئه‌م شوێنه بدۆزنه‌وه و خه‌ڵكێكیش كه له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی نزیك ده‌بن ئیتر ماندوو بوونه، پێویسته له دامه‌زراوه‌كان توانای تازه وه‌ربگرن، كه ئه‌مه‌مان پێ نه‌كراوه حكوومه‌تیش زه‌ره‌ری كردووه. ئه‌وه ده‌زانین به‌ڵام له ڕووی خه‌رجیی به‌كاربردن زۆر به‌رزه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین. ئیدی با هەستیاریمان به‌وه نه‌بیت كه ده‌ڵێین بۆ نموونه كابینه‌ی نۆیه‌م باجی زیاد كردووه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بزانێت كه ئه‌وه فاكته‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن بكاته‌وه، ئه‌وه‌نده دژایه‌تی ناكات، چونكه ته‌نیا به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ئه‌مه هاوسه‌نگ نابێت، چونكه له‌و سه‌ریش ده‌بێت داهاته‌كه زیاد بكرێت، هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه بكرێت له ماوه‌كی گونجاو ده‌گه‌ینه هه‌لومه‌رجێكی باشتر و ئه‌گه‌ر یاسای بودجه جێگیر بكرێت، كۆمه‌ڵێك میلاكاتی تێدا دیاری بكرێت، وه دووباره خه‌ڵك دابمه‌زرێنینه‌وه وه‌كو ساڵانی پێشوو، به‌ڵام به سیسته‌مێكی زۆر جیاوازتر و هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌ر."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.