لە چوارچێوەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشهم کۆتایی بە سێ خولی(فەرماندەی سرییەکان، فەرماندەی فەسیلەکان، سریەی کۆماندۆ)ی لیوای 3ی پیادە هات.
لە هەردوو خولی پەرەپێدانی فەرماندەی سرییەکان و فەرماندەی فەسیلەکان 28 ئەفسەر بەشدار بوون، تیایدا پەرە درا بە بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیان، هەروەها بەشداربووان ئاشنا کران بە زانستی سەربازی سەردەمییانە.
ههروهها لە خولی بنەڕەتی سریەی کۆماندۆی لیوای 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە 106 کارمەندی لیوای 3ی پیادە بەشداربوون، تیایدا گرنگی درا بە مەشقی جەستەیی بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەستەییەکانی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی توانای زانستی سەربازیی بەشداربووان.
شایانی باسە هەرسێ خولەکە لە 5ی حوزەیرانی 2022 دەستیان پێ کرد و بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام بوو، لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک مەشق و راهێنانیان پێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.