هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا له ئێستاوه ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌مووی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان به به‌ربه‌ستی كۆنكریتی گرت.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به نیازه له دانیشتنی سبه‌ی شه‌مووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی تری فراوان كردووه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست بۆ ئه‌م كاره ببات و هه‌نگاوێك له كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نزیك ببێته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیان به دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی زیاتر كردووه و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌كه‌یان داخستووه بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هه‌وڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
بڕیاریشه بۆ سبه‌ی شه‌موو هێزێكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێ بكرێ بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو سه‌تان لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در پێیانوایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه و ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئه‌وان و سه‌رۆكی ڕه‌وته‌كه‌یان موقته‌دا سه‌در جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له خۆپیشاندانه‌كانی پێرێ چوارشه‌مدا دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ناوچه‌كه‌یان جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان.
ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در دوێنێ پێنجشه‌م له پۆستێكی (فه‌یسبووك)دا ڕایگه‌یاندبوو "گه‌ل ده‌ڵێت ئایا ڕۆژی شه‌موو نزیك نییه". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌نیازه له ڕۆژی شه‌مووی داهاتوودا له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حازم ئه‌لئه‌عره‌جی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوای له لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كردبوو ئاماده‌بن و نووسیبووی "شه‌موو ئاماده‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.