سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه جه‌ختی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌وتی سه‌در دژایه‌تی هه‌ر كاندیدێكی تری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شیاع سوودانیش بگۆڕێ.
عه‌ماڕ حه‌كیم ڕه‌خنه‌ی توندیشی له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در گرت كه ڕێگه‌یان داوه به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و به ئاسانی بێنه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجام دا و چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ران دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ناوچه‌كه‌یان جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.