گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات، چونكه كێشه‌كه په‌یوه‌سته به ناوه‌خۆی وڵاته‌كه.
نید پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه فراوانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له شاری به‌غدا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و له خۆپیشاندانه‌كان په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: واشنتۆن ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر حكوومه‌تێكی عێراق بنیاتبنێ كه له داهاتوودا پێك بهێنرێ و بتوانێ سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی بپارێزێ.
سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كرده‌وه كه واشنتۆن نیازی هه‌بێت ده‌ستوه‌ردان له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات، چونكه پرسه‌كه ناوه‌خۆییه‌وه په‌یوه‌سته به وڵاته‌كه خۆی.
ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجام دا و سه‌تان خۆپیشانده‌ر چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌مووش لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در جارێكی تر خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام بده‌نه‌وه له دژی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه به‌نیازه له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه و هه‌نگاوێكی تر له كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نزیك ببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.