به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی سه‌رجه‌م شاره‌كان بڵاو كرده‌وه كه ئاسمان هه‌ردوو ڕۆژه‌كه ساماڵ و كه‌مێك په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان به‌مشێوه ده‌بێت: هه‌ولێر 25-44، سلێمانی 26-43، دهۆك 26-43، كه‌ركووك 25-45، هه‌ڵه‌بجه 25-44، سۆران 24-42، رانییه 22-42، گه‌رمیان 26-46، ئاكرێ 27-43، ئامێدی 27-41، حاجی ئۆمه‌ران 22-33 و به‌رده‌ڕه‌ش 31-43.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیكی ڕۆژی پێشوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی شه‌موو به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
هەولێر: 44
سڵێمانی: 42
دهۆک: 42
کەرکووک: 45
هەڵەبجە: 43
سۆران: 41
راپەرین: 40
گەرمیان: 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.