پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی پێشبینی كرد ئه‌مشه‌و هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق باران ببارێت.
سادق عه‌تییه پسپۆری بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێ كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ده‌ریای عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو له هه‌ندێ له پارێزگاكانی باشووری عێراق باران ببارێت.
سادق عه‌تییه ڕاشیگه‌یاند: ئاستی بارانبارینه‌كه كه‌م و له‌سه‌رخۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌وره‌بروسكه كه له ئه‌مشه‌و هه‌ینییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا سبه‌ی شه‌موو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
لای خۆشییه‌وه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له پارێزگاكانی باشوور ڕایگه‌یاندبوو كه پێشبینی ده‌كرێ له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ور له ئاسمان په‌یدا ببێت، هه‌روه‌ها بۆ كاته‌كانی زووی سبه‌ی شه‌مووش له هه‌ندێ ناوچه بارانی كه‌م ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.