وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی سكاڵایان له نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە بۆ پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-
1- ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 31ی 7ی 2022 دەست پێ دەکات وە کۆتا وادە 3ی 8ی 2022 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
3- بۆ سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی/ خوێندکارێک سوودمەند بێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات .
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینكی لاپه‌ڕه‌ی وه‌ڵامی قوتابییان (په‌ڕه‌ی سۆما)یه بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی).:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.