شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق كوشتنی 8 چه‌كداری تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌می فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌م فڕۆكه‌ی جه‌نگی F_16 عێراق له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان و خاپوور كرد.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه ئاسمانییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه ورده هه‌واڵگرییه‌كان له زنجیره چیاكانی عه‌دایه له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا 8 چه‌كداری داعش له دوو مۆڵگه‌كه‌دا بوون و سه‌رجه‌میان كوژران و له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.