هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ڕێگریكردن له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در، پردێكی سه‌ره‌كی په‌ڕینه‌وه‌یان له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت داخست.
پرده‌كه به سنك ناسراوه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و به ڕێڕه‌وی په‌ڕینه‌وه داده‌نرێت بۆ گه‌یشتن به گۆڕه‌پانی ته‌حریر.
داخستنی ئه‌م پرده به‌هۆی ترسی هێزه ئه‌منییه‌كانه له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌دره كه بڕیاره سبه‌ی شه‌موو دووباره دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ڵبژێردراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌كانی تری شاری به‌غدا گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به نیازه سبه‌ی شه‌موو پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخاته دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی تری فراوانیان كردووه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست بۆ ئه‌م كاره ببات.
جگه له داخستنی پرده‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستیان به دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی زیاتر كردووه و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌كه‌یان داخستووه بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هه‌وڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
بڕیاریشه بۆ سبه‌ی شه‌موو هێزێكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێ بكرێ بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجام دا و له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه به پێ چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به‌و پێیه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.