له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خۆپیشاندانه فراوانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌مووی شاری به‌غدا، دوو كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشتنه گۆره‌پانی ته‌حریر.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وێنه‌ی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی نزیكی موقته‌دا سه‌در، عه‌ون ئال نه‌بی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و ته‌حسین حه‌میداوی به‌رپرسی گرووپی سه‌رایا سه‌لام له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا بڵاو كرایه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه له كاتێكدایه كه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی تری خۆپیشاندانه‌كانیان دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ڵبژێردراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به نیازه سبه‌ی شه‌موو پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخاته دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
لای خۆشییانه‌وه به‌رپرسان و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سبه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر هه‌وڵێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بدات، خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غداش له‌نێو ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌دا له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕێگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاودا كردووه و به به‌ربه‌ستی كۆنكریت سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و پردی په‌ڕینه‌وه‌ی سنكیان له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا گرتووه، هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری ئه‌منیش له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در دوێنێ پێنجشه‌م له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕایگه‌یاندبوو "گه‌ل ده‌ڵێت ئایا ڕۆژی شه‌موو نزیك نییه". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌نیازه سبه‌ی شه‌موو له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامی بدات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حازم ئه‌لئه‌عره‌جی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كردبوو بۆ خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئاماده‌بن و نووسیبووی "شه‌موو ئاماده‌ین".
تا ئێستاش چوارچێوه‌ی هه‌ماهنه‌گی ته‌ئكیدی له سووربوونی خۆی له‌سه‌ر كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه جه‌ختی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت عێراق سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاندبوو: ڕه‌وتی سه‌در دژایه‌تی هه‌موو كاندیدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆیه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوودانیش بگۆڕێ دژایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
جێی باسه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجام دا و له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه به پێ چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.