Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:30

نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرنگترین چالاكییه‌كانی سێ ساڵی رابردووی ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
100%

دیندار زێباری بەرپرسی نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگترین کار و چالاکییەکان نووسینگه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.

ده‌قی وته‌كانی بەرپرسی نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان:

حكوومەتی هەرێم لە ڕێی نووسینگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بایەخی بە بەجێگەیاندنی ئەركەکانی داوە لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆیی و دەرەکییە فرەلایەنەکاندا لە بواری پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا (21) راپۆرت پێشکەش بە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ و لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە كراوه.

لە بارەگا سەرەکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئۆرگانەکانی تری هەرێمایەتی وەک کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، بەشداریمان لە (9) کۆبوونەوەدا کردووە بۆ خستنەڕووی هەنگاوەکان لەرووی حوکمڕانی باش، سەروەری یاسا، شەفافیەت، بەرپرسیاریەتی و سەربەخۆیی دادگاکان.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا وەڵامی (16) راپۆرتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دراوەتەوە تایبەت به سه‌روه‌رى یاسا، رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان، خۆپیشاندانی ئاشتییانە، ئازادى راده‌ربڕین و میدیا، رەوشی گرتووخانە و چاکسازییەکان، بازرگانى به‌ مرۆڤ و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

زیاتر لە (65) کۆبوونەوە ئەنجامدراوە لەگەڵ تۆڕی زانیارى نووسینگەی رێکخەری راسپارە نێودەوڵەتییەکان لە دامودەزگاکانی حکوومەتى هەرێم بە مەبەستى بەداواچوونی دوایین راپۆرت و لێدوان و بەیاننامە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە رەوشی حوکمڕانی لە هەرێم.

لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وەک قونسولگەرییە گشتییەکان، دیپلۆمات، رێکخراوە نێودەوڵەتى و نێوخۆکان زیاتر لە (160) کۆبوونەوە و دیدار ئەنجامدراون بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی داتا و زانیارییەکان.

لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە (554) نووسراومان ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە مەبەستى  بەدواداچوون، ئاڵوگۆڕى زانیارى.

لەلایەکى دیکەوە زیاتر لە (4707) زانیارى لەگەڵ لایەنە حکومییەکان، ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان، کونسڵى وڵاتان ئاڵوگۆڕ کراون.

لە ڕووی ڕووماڵی میدیاییەوە زیاتر لە (19) کونگرەى رۆژنامەوانی و (72) لێدوان و بەیاننامەمان بڵاوکردۆتەوە لە وەڵامی چەند لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی.

پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) بە یەکێک لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دادەنرێت. پلانەکە بەشێکە لە میکانیزمێکی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەپێی ستانداردەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و نەخشەڕێگایەکە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی دۆخی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ئەو مافانە. لە هەرێمی کوردستان (179) راسپاردە لە کۆی (389) راسپاردەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوەیەگکرتووەکان جێبەجێ کراوە.

ئەنجوومەنى ئاسایش بە پێی بڕیارى (2379) ساڵى (2017) بڕیاری دا بە دامەزراندنى تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) لە عێراق. نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەستنیشان کرا بۆ هەماهەنگیکردن و بەدواداچوونی کار و چالاکییەکانی تیمی ناوبراو لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەشداریمان کردووە لە (25) کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانیدا و دەیان دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ یونیتاد کردووە. بەشداریمان لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی تیمی یونیتاددا لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، پەرلەمان و وەزیرە بەڕێزەکان کردووە.

لە دەرەوەی وڵاتیش بەشداریمان لە ژمارەیەک چالاکیی یونیتاددا کردووە لەوانه لە بەرلین و نیویۆڕک. لە کردنەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریمان لە مەڕاسیمی هێنانەوەی روفاتی (70) گۆڕی قوربانییانی ئێزیدی لە گوندی حەردان و (41) گۆڕی قوربانیانی کۆجۆ و سۆڵاغ کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.