ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕووداوێكی هاتوچۆ له سنووری پارێزگای دهۆك 2 ئافره‌ت بریندار بوون.
په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی زاویته بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی باگێڕا له گه‌لی قه‌نتارا ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆلی شوفێره‌كه كه ئافره‌ت بووه ده‌رچووه و خۆی كێشاوه به به‌ربه‌سته ئاسینه‌كانی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش 2 ئافره‌ت بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی پارێزگای دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.