پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29ـی 07ـی 2022 لە شارۆچکەی سیروان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکی تەنکەری ئاو شوفێرەکە گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لە شارۆچکەی سیروان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک کە تەنکەری ئاوی پێ بوو، لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لەڕێڕەوی خۆی لا دەدات خۆی بە شۆستەو کەل و پەلی سەرشەقامەکەدا دەکێشێت.
ڕاشیگەیاند: شوفێرەکە ناوی (ئاکار بەکر ئەحمەد)ـە دانیشتووی شارۆچکەی سیروانە، دەکەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆرەکە و لەپاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیان لەدەست دەدات.
هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش داوە کە تیمەکانی هاتووچۆی سیروان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوداوەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.