Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:16

لە هەفتەیەکدا 2 هەزار و 642 ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی خستووەتەڕوو کە نیشانی دەدات لە هەفتەیەکدا 2 هەزار و 642 ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە 22ـی 07ـی 2022 تاوەکو 28ـی 07ـی 2022 لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان 2 هەزار و 642 ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە هەزار و 840 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و 565 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 237 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و 299 ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە 910 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و 101 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 148 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و 124 ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 16 ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەزار و 793 مۆڵەت بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە 472 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر 326 مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و 327 مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و 88 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 102 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 250 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 157 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 71 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 52 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە 11ـیان لە پارێزگای هەولێر و 5ـیان لە پارێزگای سلێمانی و 10ـیان لە پارێزگای دهۆک و 2ـیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 11ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 8 ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 1ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 4ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو لە ئامارەکە 40 هەزار و 182 سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە 4 هەزار و 349ـیان لە پارێزگای هەولێر و 12 هەزار و 956ـیان لە پارێزگای سلێمانی و 15 هەزار و 248ـیان لە پارێزگای دهۆک و 16ـیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 154ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 463ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 143ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 6 هەزار و 853ـیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.