سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەی دەڵێت، لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی كامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی 1444ی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی كامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.
هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مەسعود بارزانی
30 (ذي الحجة)ـی 1443ی كۆچی
29ی تەمووزی 2022ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.