سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دەڵێت، لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی 1444، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.