کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شەممە 30ـی 07ـی 2022 پێشبینی نمەباران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەى شەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت و پلەکانى گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ڕاشیگەیاند: لەدوای نیوەڕۆوە بۆ ماوەیەکى کورتخایەن ئاسمانى ناوچە شاخاویە سنورییە کانى ڕۆژ هەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە هەروەها ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران لەسەر لوتکەى شاخەکان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.