ئەمشەو هەینی 29ـی 07ـی 2022 هێزە ئەمنییەکانیانی ناحییەی تەرمیەی بەغدای پایتەخت وەڵامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش لە ناحییەی تەرمیە لە باکوری بەغدا هێرشیان کردۆتەوە سەر هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
ڕاشیگەیاند: بەتووندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناحییەی تەرمیە بەرپەرچی هێرشەکە دراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزە ئەمنییەکان دوای پێکدادان لەگەڵیان توانیویانە ڕاویان بنێن و تیرۆریستان هەڵهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.