Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:27

چەند بارەگایەكی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا داخران

کوردستان TV
100%

شەوی هەینی سەرچاوە خۆجێیەكان رایانگەیاند، كۆمەڵێك خۆپیشاندەر ژمارەیەك لە بارەگا و فەرمانگەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییان لە بەغدا و چەند پارێزگایەك داخستووە.
سەرچاوەكان بەمیدیای عێراقیان رایانگەیاندووە، گرووپێك لە خۆپیشاندەران فەرمانگە و بارەگاكانی چوارچێوەی هەماهەنگییان لە بەغدا و هەندێك پارێزگا داخستووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە،  كە نووسینگەی بزووتنەوەی حیكمەت لە شاری كوت لە پارێزگای واست داخرا، هەروەها نووسینگەی عالییە نەسیف لە حورییە و كازمییە، داخران . هاوكات نووسینگەی ئەحمەد سەلیم كینانی لە زەعفەرانییە داخرا، هەروەها بارەگای ئەبودشیر لە دۆرە -ی باشووری بەغدا و هەروەها نووسینگەی حیزبی دەعوە لە زەعفەرانییە و بزووتنەوەی حیكمەت لە پارێزگای بەسرە داخران .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.