Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:30

خۆپیشاندەران لە یەكەم بەربەستی كۆنكرێتی پردی جمهورییە دەپەڕنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەك خۆپیشاندەر یەكەم بەربەستی كۆنكرێتیان هێناوەتە خوارەوە كە دەكەوێتە سەرەتای پردی جمهورییە، لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندەران ئەو بەربەستە كۆنكرێتییانەیان هێنایە خوارەوە كە دەكەوێتە سەرەتای پردی جمهورییە لە لای تەحریرەوە، لە ناوەندی بەغدای پایتەخت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە خۆپیشاندەران بۆ بازگەی دووەم لە پردی جمهورییە پەڕیونەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.