Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:39

قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە کۆتاییدایە

کوردستان TV
100%


 سەرپەرشتیاری دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر  رایده‌گه‌ێنێت: کارکردن بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و ئێستا نزیکەی 85%ی تەواو بووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمساڵ تەواو دەبێت.

کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمساڵ تەواو دەبیت و دەکرێتەوە، چونکە 85%ی تەواو بووە.

کەیفی فارس گوتیشی: ئێستا کاری گاردرێل و دانانی هێمای هاتوچۆ و کۆتاقاتی قێر کە قاتی سێیەممە دەکرێت، واتا وردەکارییەکانی ماوە و درێژاییەکەیشی 7،5 کم دەبێت و لە ڕێگای شەقڵاوە تا کەسنەزانە و کاری باش و خێرای تێدا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.