Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:35

خۆپیشاندەران دەگەنە دەروازەی ناوچەی سەوز

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر دەگەنە دەروازەی ناوچەی سەوز.
سەرچاوەكە بە میدیای عێراق راگەیاند، خۆپیشاندەران لە وەزارەتی پلاندانانەوە گەیشتوونەتە دەروازەی ناوچەی سەوز، دوای ئەوەی توانیویانە بەربەستە كۆنكرێتییەكانی سەر پردی جومهورییە ببڕن.
پێش ئەوەش لەناو رێوشوێنی توندی ئەمنیدا، ژمارەیەك خۆپیشاندەر روویان لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پایتەخت كرد، وەك ئامادەكارییەك بۆ خۆپیشاندانەكانی داهاتووی بەغدا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە كاندیدكردنی محەمەد شیعە ئەلسودانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.
ڕۆژی چوارشەممەش لایەنگرانی ڕەوتی سەدری هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت بۆ ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی سودان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.