لە ڕۆژانی 27-28ی یۆلیۆ، هەندرێن خۆشناو هونەرمەندی شێوەکار و کاریکاتێریست، لە هۆڵی وەرزش و لاوان لە شارۆچکەی دارەتوو، شەشەمین پێشانگای تایبەتی کارتۆنی خۆی کردەوە، پێشانگاکە بریتی بوو لە 40 تابلۆی کاریکاتێریی، کە باسیان لە کێشەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکردەوە، بە تایبەتی لە باشووری کوردستان، کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیدارییەکان..هتد.
لەم بارەیەوە هونهرمهند"هەندرێن خۆشناو"به ماڵپهری كوردستان تیڤی راگهیاند" پێشانگاکە لەسەر داوا و هاندانی گەنجانی ناوچەکە بوو، کە زۆر بەپەرۆش بوون بۆ کردنەوەی پێشانگەیەکی کاریکاتێریی لە ناوچەکەیان، و ئێمەش بەم مەبەستە و بۆ زیاتر ئاشناکردنی گەنجانی کوڕ و کچی ناوچەکەکانی دەرەوەی شارەکان، بەم هونەرە هونەری کاریکاتێر، و پیشاندانی گرنگی و کاریگەریی ئەم هونەرە و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا، و وەدەرخستنی کێشە و کەموکوڕییەکان لە کۆمەڵگاکەماندا، و بە هاوکاری یەکێتی نێودەوڵەتی لاوانی دیموکرات، کە بارەگای سەرەکی لە لەندەنی پایتەختی ئینگڵتەرایە، هەستاین بە کردنەوە ئەم پێشانگایە، بەهیوای ئەوەی توانیبێتمان هەنگاوێک بهاوێین بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی گەنجان و لاوانی کورد".
ئا- كامران
هەندرێن خۆشناو .. پێشانگایەکی تایبەتی کاریکاتێری کردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.