كاتژمێر نۆو سی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كانتی هه‌ولێری پایته‌خت یاری سوپه‌ری ئه‌لمانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لایبزگ و بایرن میونشن ئه‌نجام ده‌رێت.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رێد بۆل ئه‌رینا له‌شاری لایبزگ له نێوان پاله‌وانی پارسالی جامی ئه‌لمانیاو پاله‌وانی بۆندس لیگا به‌رێوه ده‌چێت ، یانه‌ی بایرن میونشن كۆمه‌لێك یاری ئاماده‌كاری ئه‌نجام داوه‌و چه‌ند گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هاشی له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئیستا له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له یاریزانان سادیۆ مانی سه‌نیگالی و ماتیس تێلی فه‌ره‌نسی و ماتیاس دی لێختی هۆله‌ندی ئه‌نجام داوه‌و بۆندی كۆمه‌لێك له یاریزانه‌كانیشی تازه كردۆته‌وه ، بۆیه یانه‌كه له هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی ده‌یه‌م نازناوی جامی سوپه‌ره‌و چاویشی له‌وه‌یه له‌م یاریه زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ یانه‌كانی تر لێ بدات به‌تایبه‌تی بۆ وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاله‌وانی ئه‌وروپا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی لایبزگ به‌رابه‌رایه‌تی دۆمینیكۆ تیدیسكۆی راهێنه‌ره ئیتالیه‌كه‌ی كۆمه‌لێك یاریزانی به‌توانای هه‌یه كه هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ یه‌كه‌مین جار نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنن له‌سه‌رووی هه‌موشیانه یاریزانان یوسف بۆلسن و هۆگۆ هارتمان و دانی ئۆلمۆ
شایه‌نی باسه جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیا له سالی هه‌زارو نۆسه‌تو هه‌شتاو حه‌وت ده‌ستی پێكرده‌وه‌و یانه‌ی بایرن میونشن به‌به‌ده‌ست هێنانی نۆ نازناو خاوه‌نی ریكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانه .
ئه‌مشه‌و ئێواره لایبزگ و بایرن میونشنیش یاری جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.