كاتژمێر دوو سی خوله‌كی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆو له جامی ئیمارات له‌شاری له‌نده‌ن یانه‌ی ئارسنال میوانداری یانه‌ی سیڤیای ئیسپانی ده‌كات .
كاتژمێر دوو سی خوله‌كی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆو له جامی ئیمارات له‌شاری له‌نده‌ن یانه‌ی ئارسنال میوانداری یانه‌ی سیڤیای ئیسپانی ده‌كات .
وه‌كو دوا ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی وه‌رزی تازه سالانه یانه‌ی ئارسنال له جامی ئیمارات میوانداری یانه‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌م سالیش یانه‌كه له پێشوازی یانه‌ی سیڤیای ئیسپانی ده‌بێت ، یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌رێوه ده‌چێت و هه‌ردوو یانه‌ش بۆ وه‌رزی تازه ئاماده‌كاری باشیان كردووه‌و چه‌ندین گرێبه‌ستی گرانبه‌هاشیان واژوو كردووه به‌تایبه‌تی یانه له‌نده‌نیه‌كه به‌رابه‌رایه‌تی میكێل ئارتێتای راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی ئه‌م سال ركابه‌ریه‌كی به‌هێز بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان ، بۆیه بۆندی له‌گه‌ل كۆمه‌لێك یاریزان كردووه‌و بۆندی هه‌ندێك له‌یاریزانه‌كانیشی تازه كردۆته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی سیڤیا به‌رابه‌رایه‌تی جۆلیان لۆبیتیگی راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه‌ی مه‌شق و ئاكاده‌كاری باشیان كردوه‌و به‌ته‌واوی خۆیان بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی تازه ئاماده‌كردوه‌و به‌تایبه‌تی بۆ خولی لالیگای ئیسپانی .
شایه‌نی باسه جامی ئیمارات له سالی هه‌زارو حه‌وته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی ئارسنال بۆ حه‌وت جار جامه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌و هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڤالنسیای ئیسپانی و هامبۆرگی ئه‌لمانی و گه‌لاته‌سه‌رای توركی و نیۆرك رێد بۆلزی ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌ك جار بوونه‌ته پاله‌وانی جامی ئیمارات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.