كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری یانه‌ی یوڤێنتوس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو به‌رده‌وامه.
له‌میانی كه‌مپه‌كه‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه یانه‌ی یوڤێنتوس ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگاو چامپیۆنس لیگ ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ڕۆز بۆڵ له شاری پاسادینای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یاریه ده‌بێته سێیه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری یوڤێ له‌م كه‌مپه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌یدا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی شیڤاز گوادالاخاری مه‌كسیكی برده‌وه‌و له دووه‌م یاریش، به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كسان بوو، یوڤێنتوش به‌سه‌رپه‌رشتی ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان، به تایبه‌تی خولی ئیتاڵیا كه له دوو وه‌رزی ڕابردوودا هه‌ریه‌كه له ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سیی میلان نازناوی خوله‌كه‌یان برده‌وه.
له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.