له میانی ئاماده‌كاری یانه‌ی چێلسی بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی تازه‌و له دوا یاریداو له ولاتی ئیتالیا یانه‌ی چێلسی به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی ئۆدینیزی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فریول له شاری ئۆدینیزی به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست نگۆلۆ كانتی فه‌ره‌نسی به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه والا كرد، له خوله‌كی سی‌و حه‌وت ره‌حیم سترلینگ یاریزانی تازه‌ی بلوز گۆلی دوووه‌می بۆ شین پۆشه‌كان زیاد كرد.
سێ خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م جیرارد دولوڤیۆ گۆلێكی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه، له گێمی دووه‌مش یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له ده‌ستدا و راهێنه‌رانیش كۆمه‌لێك گۆرانكاریان به یاریزانه‌كان كرد، له دوا خوله‌كی یاری ماسۆن ماو‌نت گۆلی سێیه‌می بۆ چێلسی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئۆدینیزی له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا له خولی یانه‌كانی ئیتالیا روبه‌رووی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پاله‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه ، یانه‌ی چێلسیش رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌یه‌كه‌م یاری خۆی له پرێمه‌ر لیگ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن .
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆدینیزی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.