له قۆناغی یه‌كه‌می ركابه‌ریه‌كانی جامی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی میونخ هه‌زاروهه‌شت سه‌تو شه‌ست تۆمار كرد.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای جرۆنڤاڵد ستادیۆم له‌شاری میونخ به‌رێوه چوو، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌هێرش بردن ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد‌و توانیان له گێمی یه‌كه‌م سێ گۆلی یاریه‌كه تۆمار بكه‌ن.
له خوله‌كی هه‌شت دونیایل مالینی فه‌ره‌نسی میوانه‌كانی گۆلێك پێشخست ، له خوله‌كی سی‌و یه‌ك گۆدی بیلینگهامی ئینگلیزی زه‌رده‌واله‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م ، چوار خوله‌ك دواتر یاریزانی ئه‌لمانی كه‌ریم ئادیمی گۆلی سێیه‌می بۆ بروسیا دۆرتمۆند تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی دۆرتمۆند یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له جامی ئه‌لمانیا تۆمار كرد‌و میونخیش مالئاوایی له جامه‌كه كرد.
له جامی ئه‌ڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میونخ تۆمار كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.