Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:25

چەند خۆپیشاندەرێك لەبەردەم ناوچەی سەوز برینداربوون

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، چەند خۆپیشاندەرێك لە نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز بریندار بوون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، یەكەم خۆپیشاندەر كە برینداربووە لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی بووە لە سەرەوەی بەربەستێكی كۆنكرێتی لەكاتی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە .برینداربوونی دووەم خۆپیشاندەریش لە پێیدا بووە.
هەروەها سەرچاوەیەكی دیكەی ئەمنی ئاشكرای كرد كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ لە نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز، بووەتە هۆی برینداربوونی 22 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەسەدان لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڕبری و تا ئێستاش خۆیشاندانەكە بەردەوامی هەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.