Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

ژمارەیەك خۆپیشاندەر گەیشتنە نێو ناوچەی سەوز

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە ئاراستەی تونێلی زەیتوونەوە، توانیویانە بچنە ناوچەی سەوز.
سەرچاوەكە روونیكردۆتەوە كە خۆپیشاندەران توانیویانە لە لای تونێلی زەیتوونەوە بچنە ناوچەی سەوزەوە، دوای ئەوەی كونێكی بچووكیان لە نێوان بەربەستە كۆنكرێتییەكان دروستكرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەسەدان لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڕبری و تا ئێستاش خۆیشاندانەكە بەردەوامی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە-ش لایەنگرانی ڕەوتی سەدری هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت بۆ ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.